محەممەدفازڵ شەوکەتی
لەگەڵ شنەبای بەرەبەیانی ڕوژێکی گەرمی هاوین و لەگەڵ تەرەبونی تاریکی و پشکوتنی گزینگی خۆرەتاو لە خەرمانانی سالی 1345ی هەتاوی (1366 ز) له داوێنی هێمای ئازادی و شکۆ و شکاوەیی قەندیل و گیاڕەنگ و هومل و لەگەڵ بزەو پێکەنینی کوڕو کاڵ و کیژۆڵەی لاوی سەرمەستی مەیدان چۆغە و دەشتی باژار و وەزنێ ، لەشارە خنجیلانەکەی "سەردەشت" لە ڕۆژهەڵاتی کوردوستان پێم ناوەته مەیدانی ژیان.