فەرەیدوون حەکیمزادە
ژیاننامە:
فەرەیدوون حەکیمزاده خوێندنی سەرەتایی له قوتابخانەی "کوڕوش" (١٩٧٣ تا ١٩٧٨) له شاری سەردەشت تەواو کرد و ماوەی ٣ ساڵی دوایی له قوتابخانەی راهنمایی "١٤ی سەرماوەز" بوو. ٤ ساڵی تر (١٩٧٩ تا ١٩٨٢) له دەبیرستانی "ئازادی" له رشتەی "عولومی تەجروبی" خوێند و به هۆی تۆپبارانی شاری سەردەشت دیپلۆمی له شاری مەهاباد وەرگرت. ساڵی ١٩٩٠ بۆ بەشی مامۆستایەتی وەرگیرا و هەر ئەو ساڵەش بۆ درێژەدان به خوێندن چوو ورمێ و فەوقی دیپلۆمی تەربیەتی وەرگرت و پاشان ساڵی ١٩٩٩ توانی درێژه به خوێندن بده له زانستگای عەلامه تەباتەبایی شاری ورمێ و لیسانسی "عولومی تەربیەتی" وەرگرت. پاشان ماوەی ٢٥ ساڵ له قوتابخانەکانی شارەکانی سەردەشت، مەهاباد و خەلیفان خەریکی وانه گوتنەوه بۆ.چالاکیی ئەدەبی و فەرهەنگیی له ساڵی ١٩٩١ به رەسمی دەست پێکرد.
چالاکییەکان:
(ئەندامی کارای ئەنجومەنی ئەدەبی شاری سەردەشت و مەهاباد بوو-ئەندامی ئیفتیخاری دەستەی بەڕێوەبەری زانستگای پەیامی نووری سەردەشت بوو-له ئەنجومەنی خەڵکی NGO کانی تیرۆژ و سەبز بانگهێشتن کرا و باس و لێکۆڵینەوەیان هەبووه-وتاری زانستی هەبووه له کۆنگرەی "عەزیزخانی موکری" له ١٣٨٦/٠٢/٠٦ هەتاوی-ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی (١٩٩٧ز) کتێبی "سردشت در آیینه اسناد تاریخی" وەک کتێبی باش رێزی لێگیرا له شاری ورمێ.-رێکەوتی ١٣٨٩/٠٦/٠٣ی هەتاوی (٢٠٠٠ز) زانستگای ئازادی سەردەشت پێزانینێکیان بۆ پێک هێنان که ئەویش یەکێک لەوان بوو -له رێکەوتی ٢٠٠٤/٠٣/١٤ بانگهێشت کران وەک ئەنجومەنی مەسدومینی شیمیایی سەردەشت بۆ شاری ھەڵەبجە له کوردستانی باشوور-بەشداری له همایشی یەک رۆژەی کودەک، ئەندیشه و میراسی فەرهەنگی و قسەکردن لەسەر مناڵ و ئەدەبیاتی مناڵانه له ئێران-گرتنی کۆڕی رەخنه و خوێندنەوەی چیرۆک له ئەنجومەنی ئەدەبی نەغەدە له ساڵی ١٩٩٩-بانگهێشتی بەڕێوەبەرێتی گشتی راگەیاندن بۆ شاری سلێمانی بۆ کۆنفرانسی میدیای منداڵان له رێکەوتی ٢٠٠٥/٠٦/١٥-بانگهێشت بۆ قسه و خوێندنەوەی وتار لەسەر فۆلکۆلۆڕ موکریان له لایەن زانستگای پەیام نووری مەهاباد.-ئەندامی ئیفتیخاری گۆڤاری ئیزرتو ٣، انجمن دوستداران یادگارهای تاریخی-ئەندامی بەشدار له شورای نووسەران و ئۆدەبا و هونەرمەندانی مەرکەزی نەشری سەلاحەددین ئەیوبی (سروه)-بانگهێشت بۆ قسه و خوێندنەوەی وتار لەسەر ئاسەواره نەتەویەکانی موکریان له لایەن زانستگای پەیام نووری مەهاباد، بەشی عیلمی تاریخ و عولوم ئیجتماعی زانستگای پەیام نوور مەهاباد-بەشداری وەک سوخەنڕان له سمیناری "سردشت و چالشهای آن" لەسەر بانگهێشتی ئەنجومەنی ققنوس -دانانی پێشانگایەک له وێنەی ئاسەواره مێژوویی و تاریخی له تەک هونەرمەند ئومید قادری ئەقدەم له شاری مەهاباد ١٣٩١/٠٧/١٣-نووسین له گۆڤاری مەهاباد و بەرپرسی بەشی "کەونه نیشتمان" و "وەک خۆی" که تا رێکەوتی هاتنه دەری توانی ١٢٤ مانگ دەری بکه.-سەرنووسەری گۆڤاری منداڵانەی ئاڵەکۆک له مەهاباد به ماوەی ١٧ مانگ و ١٧ ژماره. (خاکەلێوەی ٢٠٠٥ تا گەلاوێژی ٢٠٠٦)-دەرکردنی یەک ژمارەی گۆڤاری "از سردشت تا ناکازاکی" وەک سەرنووسەر، پووشپەڕی ١٣٨٥ی هەتاوی (٢٠٠٦)-دانانی کلاسی فێرکردنی زمانی کوردی له سالۆنی ئیدارەی هیلال ئەحمەری مەهاباد به ماوەی سێ مانگ.-دانانی کلاسی فێرکردنی چیرۆکی کوردی له سالۆنی ئیدارەی هیلال ئەحمەری مەهاباد به ماوەی سێ مانگ.-دانانی کلاسی فێرکردنی شانۆ بۆ میرمنداڵان له قووتابخانەی کچانەی شەڕەف له مەهاباد و وەدەست هێنانی پلەی یەکەم له لایەن ئەو میرمنداڵانه.-بەشداری له سمیناری منداڵان له شارەکانی دیواندەرە و بۆکان و سەردەشت و مەهاباد و سلێمانیه.
کتێبه چاپکراوەکان
دڕک و داڵی ئەلجەزایر، نووسینی: مستەفا ئەبولقاسمی، وەرگێڕدراو، ساڵی ١٣٧٨ی هەتاوی (١٩٩٩)، نەشری رەهرەوی مەهاباد
سردشت در آیینه اسناد تاریخی، نووسینی: فەرەیدوون حەکیمزاده، ١٣٨٣ی هەتاوی (٢٠٠٤)، نەشری رەهرەوی مەهاباد
ساوجبلاغ مکری (تاریخ تحولات اجتماعی، سیاسی، فرهنگی مهاباد به روایت اسناد)، نووسینی: فەرەیدوون حەکیمزاده، ١٣٨٩ی هەتاوی (٢٠١١)، نەشری رەهرەوی مەهاباد
ناوی جوانی کوردی، نووسینی: فەرەیدوون حەکیمزاده، ١٣٨٧ی هەتاوی (٢٠٠٨)، نەشری رەهرەوی مەهاباد
ئەوانەی رۆیشتن و مانەوه، نووسینی: فەرەیدوون حەکیمزاده، ٢٠١٣ مەکتەبەی سۆران
وتارەکان:
گۆڤاری سروه: سینەما له سەردەشت - سروه ٧٣ - گەلاوێژی ١٣٧١ (١٩٩١)-عەزیزخانی موکری - سروه ١٣٥ - ڕەزبەری ١٣٧٦ (١٩٩٧)-به بۆنەی یازدەهەمین ساڵی بۆردمانی شیمیایی سەردەشت - سروه ١٤٤ - پووشپەڕی ١٣٧٧ (١٩٩٨)-میرزا حوسێن حەکیم - سروه ١٥٨ - گەلاوێژی ١٣٧٨ (١٩٩٩)-مامۆستا عەبدولعەزیز واعیزی کۆیی - سروه ١٧٩ - جۆزەردانی ١٣٨٠ (٢٠٠١)-دیاری پاتشا - سروه ١٨٤ - خەزەڵوەری ١٣٨٠ (١٩٩١)-کامڕان و کۆمەڵ - سروه ٢٢٢ - بەفرانباری ١٣٨٣ (٢٠٠٤)
رۆژنامەی ئاویەر له سنە:
یادی به خێر - ژمارەی ١١ - جۆزەردانی ١٣٧٦ (١٩٩٧)
گۆڤاری ڕامان:-چیرۆکی تۆڵه - ژمارەی ٣٢ - ١٩٩٩ز-وەرگێڕدراوی "باب دیلن" - ژماره ٣٩ - ئەیلولی ١٩٩٩-ئاوڕێک وەسەر چەند رووداوگەلی مێژوویی شاری سەردەشت - ژماره ٤١ - تشرینی ١٩٩٩-گی دی مۆپاسان - ژماره ٦٩ - ئاداری ٢٠٠٢-گۆنترگراس چل ساڵ پێشتر له نۆبل - ژماره ٩٩ - ٢٠٠٥ز-وەرگێڕدراوی "ڕۆژێک" - ژماره ١٠٨ - ٢٠٠٦ز-چیرۆکی "نەزۆک" - ژماره ١٢٣ - ٢٠٠٧ز-زەردەشت - ژماره ١٢٤ - ٢٠٠٧ز
گۆڤاری مەهاباد:
بحران هویت کردها و فربه شدن مطبوعات - ژماره ٦ - ١٣٨٠ه. ٢٠٠١ ز-ئیبنولحاج خانەخەلی - ژماره ١١ - ١٣٨٠ه. ٢٠٠١ ز-دەنگم کزه و هەنیسک بەلێشاو - ژماره ٢١ - ١٣٨١ه. ٢٠٠٢ز-شازدەهمین ساڵیادی شەهیدانی ٧ی پووشپەڕی سەردەشت - ژماره ٢٨ - ١٣٨٢ه. ٢٠٠٣ز-گەشتێک بە نێو زانایانی سەردەشت دا ١ - ژماره ٣١ - ١٣٨٢ه. ٢٠٠٣ز-گەشتێک بە نێو زانایانی سەردەشت دا ٢ - ژمارە ٣٢ - ١٣٨٢ه. ٢٠٠٣ز-فۆلکلۆر خەزێنەی کلتوری گەلانه - ژماره ٣٩ - ١٣٨٣ه. ٢٠٠٤ز-له سەردەشتەوه تا بارگای قاجار - ژماره ٥٢ - ١٣٨٤ه. ٢٠٠٥ز-بیرەوەریەکانی مەلا ئەحمەد جەریحی - ژماره ٦١ - ١٣٨٥ه. ٢٠٠٦ز-شێخی زێڕەمێڕگێ - ژماره ٦٢ - ١٣٨٥ه. ٢٠٠٦ز-دایره زەنگی - ژماره ٦٣ - ١٣٨٥ه. ٢٠٠٦ز-مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا نەقشبەندی - ژماره ٦٧ - ١٣٨٥ه. ٢٠٠٦ز-عەزیزخانی موکری، سەرداری ون بوو له ناو کۆڕی خۆی دا - ژماره ٧٤ - ١٣٨٦ه. ٢٠٠٧ز-بیست ساڵ له پشت دەروازەی پێشکەوتن - ژماره ٧٥ - ١٣٨٦ه. ٢٠٠٧ز-فیلمێک به باڵای ئازاری شارێک - ژماره ٧٦ - ١٣٨٦ه. ٢٠٠٧ز-مناڵی ئەوڕۆ - ژماره ٧٨ - ١٣٨٦ه. ٢٠٠٧ز-شێعر، ئاوێنەی ڕاستییەکانی ژیانه - ژماره ٧٩ - ١٣٨٦ه. ٢٠٠٧ز-پێداچوونەوە - ژماره ٨٠ - ١٣٨٦ه. ٢٠٠٧ز-گۆزارشتی "دومین جشنواره سراسری بیت و حیران" - ژماره ٨١ - ١٣٨٦ه. ٢٠٠٧ز-مین - ژماره ٨٢ - ١٣٨٦ه. ٢٠٠٧ز-شێعری "نوێ بوونەوه" - ژماره ٨٦ - ١٣٨٧ه. ٢٠٠٨ز-ئێره سەردەشته به کاتی بەغدا - ژماره ١٠٠ - ١٣٨٨ه. ٢٠٠٩ز-سەرتیپ سەیف ئەفشار و دوو ڕووداوی مێژوویی - ژماره ١٠٣ - ١٣٨٨ه. ٢٠٠٩ز-لە دڵمایه - ژماره ١٠٤ - ١٣٨٨ه. ٢٠٠٩ز-من پاشام و پاشای تارانێ ... - ژماره ١٠٥ - ١٣٨٨ه. ٢٠٠٩ز-مامۆستا عەبدولڕەئووف نەقشبەندی - ژماره ١٠٦ - ١٣٨٨ه. ٢٠٠٩ز-شکانی ئاوێنەیەک و ڕوون بوونەوەی مێژوویەک ... - ژماره ١٠٨ - ١٣٨٨ه. ٢٠٠٩ز-دوو کتێب به قەڵەمی نووسەرێک - ژماره ١١٠ - ١٣٨٩ه. ٢٠١٠ز-ساوجبلاغ مکری - ژماره ١١٣ - ١٣٨٩ه. ٢٠١٠ز-فرمێسکەکانی ئەو - ژماره ١١٤ - ١٣٨٩ه. ٢٠١٠ز-هەشتا ساڵ دوای ئاغای بایزی - ژماره ١١٦ - ١٣٨٩ه. ٢٠١٠ز-باللۆره - ژماره ١٢٨ - ١٣٩٠ه. ٢٠١١ز-وت ووێژ لەگەڵ مەحموود باوزی - ژماره ١٣١،١٣٢ - ١٣٩٠ه. ٢٠١١ز-میرزا محەممەدئەمین مەنگوڕی - ژماره ١٤٨ - ١٣٩٢ه. ٢٠١٣ز
رۆژنامەی سیروان:
-کۆپلەیەک له نامەی چارلی چاپلین بۆ کچەکەی - ژماره ٣٦٦ - ١٣٨٤ه. ٢٠٠٥ز-ماڵ ئاوا ئاڵەکۆک - ژماره ٤٠٣ - ١٣٨٥ه. ٢٠٠٦ز-جایگاه سردار عزیز خان مکری در تاریخ قاجاریه ١ - ژمارە ٤٣٣ - ١٣٨٦ه. ٢٠٠٧ز-جایگاه سردار عزیز خان مکری در تاریخ قاجاریه ٢ - ژمارە ٤٣٤ - ١٣٨٦ه. ٢٠٠٧ز
رۆژنامەی "پیام کردستان":
-بەیت بێژان له کوردستان - ژماره ٤٧ - ١٣٨٥ه. ٢٠٠٦ز-تا ماون - ژماره ٤٨ - ١٣٨٥ه. ٢٠٠٦ز
گۆڤاری پووشپەر:
-ئاوڕدانەوەیەکی سەر پێی وەسەر بەرهەمەکانی ٧ی پووشپەڕ - ژماره ٩ - ١٣٨٥ه. ٢٠٠٦ز-٧ی پووشپەڕ - ژماره ٩ - ١٣٨٥ه. ٢٠٠٦ز
گۆڤاری "از سردشت تا ناکازاکی":
سەروتاری گۆڤاری از سردشت تا ناکازاکی
گۆڤاری ئاڵەکۆک:
-وەرگێڕدراوێک "نامەیەک بۆ بابانۆئێل" نووسینی کاڕل بردوف - ژماره ٢ - ١٣٨٤ه. ٢٠٠٥ز-فێربوونی زمانی کوردی - ژماره ١،٢،٣،٤،٥،٦،٧،٨ - ١٣٨٤ه. ٢٠٠٥ز-وتەی ئاڵەکۆک - ژماره ٤،٦،٩،١٢،١٣،١٤ - ١٣٨٤ه. ٢٠٠٥ز-وێنەی نووسەران "یادی به خێر" - ژماره ٧.٨.٩.١٠.١١.١٢.١٣.١٤ - ١٣٨٤ه. ٢٠٠٥ز
گۆڤاری گزینگ:
-وت ووێژ لەگەڵ فەرەیدوون حەکیم زاده - ژماره ٩٤ - کانونی دووەم ٢٠١٢ز
وت ووێژ لەگەڵ فەرەیدوون حەکیم زاده:
-وت ووێژ لەگەڵ فەرەیدوون حەکیم زاده - سایتی سەرچاوه -وت ووێژ لەگەڵ فەرەیدوون حەکیم زاده - سایتی شارۆنیوز
له بواری فیلمی دۆکۆمێنتاری:
ئەم فیلمه موستەنەد و دۆکۆمێنتاریانه لەگەڵ گروپی هەتاو فیلمی مەهاباد به سەرپەرەستی کاک ئومید قادری ئەقدەم ساز کراون:کۆمەڵایەتی: ژن له فۆلکۆلۆر (کارناسی)، سێوەخان (داڕشتنەوه)، عیساوموسا (داڕشتنەوه)، وت ووێژ لەگەڵ سەید عەلی سەردەشتی (پێشکێشکار)، نەورۆز (کارناسی)، تا ماون ١،٢،٣،٤ (نووسین و دەنگ بێژی)، موساسیر (کارناسی)-سیاسی: مین (ئامادەکردن)، ئێعتیاد (نووسین)، ئێره سەردەشته به کاتی بەغدا (نووسین)، شیمیایی سەردەشت (کارناسی و نووسین)-مۆستەنەدی مێژوویی: بەرنامەیەک بوو به ناوی "کۆنه نیشتمان" : ١- بەرده کونته ٢- بەردەڕووخاو ٣- ئەشکەوتی قازی گولی ٤- زیندانی دڵگداش ٥- کاروانسەرای کورتەک ٦- تاڤگەی شڵماش ٧- گڕاوانی سەردەشت ٨- پردی میرزا رەسوڵ ٩- خڕێ هەنجیران ١٠- تاڵاوی کانی بەرازان ١١- پردی مەیمەند ١٢- مزگەوتی حەمامیان ١٣- بەردەقەل ١٤- بەردەجو ١٥- رۆژمێری لاچین ١٦- بەرده مافوور ١٧- زیندانی گابازەڵه ١٨- بوداق سوڵتان ١٩- مزگەوتی سوری مەهاباد ٢٠- بەردی چاوەرچین ٢١- فەقرەقا ٢٢- گۆرستانی باباتۆرگەن ٢٣- پردی قەڵاتاسیان
سەرچاوەکان:
ویکیپیدیا کوردی
لاپەڕەی فەیسبووکی فەرەیدوون حەکیمزاده
وتوێژی کاروان دوورئەندیش لهگهڵ فەرەیدوون حەکیمزاده (٢٠١٣/١١/١٢)
تکایە بۆچوونی خۆتان (ڕەخنە-پێشنیارە)کانتان سەبارەت بە بابەتی خوێندراو بۆ بنێرن! Tel:00989146310566